بەپەلە

بەڤیدیۆ.. بۆ ئەوەی "دزییەکەی" سەربگرێت کارێکی سەرسوڕهێن دەکات

- 6/27/2017 2:39:00 PM 17367 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- سامان محەمەد


کەس هەوڵی دزینی مانگایەکی گەورە دەدات، بەڵام بۆ ئەوەی کارەکەی سەرکەوتوو بێت ناچاردەبێت ئەو مانگا گەورەیە بخاتە نێو ئۆتۆمبێلێکی بچووکەوە.

ئەو کەسە مانگاکە دەفڕێنێت و ناچاردەبێت بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت مانگاکە سواری ئۆتۆمبێلێکی جۆری لادا بکات و دەیخاتە کوشنەکانی بەشی دواوە، لەکاتێکدا ئۆتۆمبێلی بچووک بۆ سواربوونی مانگا و ئاژەڵە گەورەکان گونجاو نییە.

گرتەی ڤیدیۆییەکە لە  روسیا تۆمارکراوەو لە یەکێک لە کێڵگەکانی ئەو وڵاتەدا مانگاکە دەدزرێت و سواری ئەو ئۆتۆمبێلەی دەکرێت، بەڵام دواتر لەرێگەی کامێرای چاودێرییەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەدۆزرێتەوە.

دوای روودانی ئەو کارە پۆلیس دەگاتە ناوچەی ئۆست لە روسیا و خاوەنی مانگاکە ئاگادار دەکاتەوە، لەکاتێکدا بۆ ئەوەی مانگاکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا جێگای ببێتەوە لەسەر چۆک دایانناوەو بەگوێرەی وتەی پۆلیسەکانی ئەو ناوچەیە مانگاکە تووشی ئازارێکی توندا بووە، چونکە شوێنەکەی نەگونجاو بووە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP