مالیزیا؛ فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگی‌ تێكشكا

- 6/15/2017 3:00:00 PM 2315 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، فڕۆکەیەکی جەنگی له‌جۆریHawk 108 ی‌ هێزە ئاسمانییەکانی مالیزیا "تێكشكاو دوو فرۆكه‌وانی‌ گیانیان له‌ده‌ستدا".

ئاژانسی فەرمی مالیزیا، بڵاویكرده‌وه‌، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەک لە بنکەیەکی ئاسمانی نزیک پایتەختی ویلایەتی پاهانگ، هەستاوه‌و نیوکاتژمێر دواتر پەیوەندی لەگەڵ رادار پچڕاوه‌.

به‌پێی‌ روسیا توده‌ی‌، فڕۆكه‌كه‌ 55كیلۆمه‌تر له‌بنكه‌ی‌ ئاسمانی‌ كوانتانی‌ دووربووه‌، وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ مالیزیا رایگه‌یاندووه‌، فڕۆكه‌كه‌ كاتژمێر 11:00ی‌ ئه‌مڕۆ به‌كاتی‌ ئه‌و وڵاته‌ فڕیوه‌و دوای‌ 30 خوله‌ك له‌ شاشه‌ی‌ ڕادار ونبووه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ سنووری‌ نێوان ویلایه‌تی‌ تەرەنگانو و پاهانگ.

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، یەکەکانی هێزی ئاسمانی هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ دۆزینەوەی فڕۆکە ونبووەکە. 

نیشانەکردن :

#مالیزیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP