xendan ads

کۆمپانیای ئەپڵ ئۆتۆمبێلی خۆ-لێخووڕ بەرهەم دێنێت

- 6/15/2017 11:44:00 AM 5783 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- محەمەد تەیب


بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی، تیم کووک، ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکەیان کار لەسەر پەرەپێدانی ئۆتۆمبێل دەکات کە تایبەتمەندی سیستمی لێخووڕینی خۆیی تێدابێت.

لەلێدوانێکیدا کووک ڕایگەیاند، هێشتا زۆر زووە بڕیاڕ لەسەر ئەوە بدەن کە ئایا مۆڵەتی سیستەمەکەیان دەدەنە کۆمپانیاکانی بواری ئۆتۆمبێل یاخود خۆیان دیزاینی تایبەت بەخۆیان دروست دەکەن.

ناوبراو لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی بلوومبێرگدا ئەم لێدوانانەی دا، کە بۆ یەکەم جاربوو بەشێوەیەکی ورد زانیاری سەبارەت بە پرۆژەکە ئاشکرا بکات.
ئەپڵ خۆی لاداوە لە گفتوگۆکردن سەبارەت بە پلانەکانی، بەڵام ئەم زانیاریانە لە پەڕاوە ڕەسمیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتڕاستکراوەتەوە.

کووک بە ئاژانسی هەواڵی بلوومبێرگی ڕاگەیاندووە ئەپڵ پەرە بە سیستەمی خۆ-بەڕێوەبەر دەدات کە لەنێوانیاندا ئۆتۆمبێلی خۆ-لێخووڕ هەیە.

لەبەشێکی تری قسەکانیشیدا وتویەتی "ئێمە باوەڕمان وایە ئەم سیستەمانە بنچینەی هەموو پڕۆژە پیشەسازیە زیرەکەکانە، لەوانەیە ئەم پڕۆژەیە قورسترین پرۆژەی زیرەک بێت کە ئێمە کاری لەسەر دەکەین.

ئاماژەشی بەوەدا کە پەرەپێدان بە پڕۆژەی پیشەسازی زیرەکی وەکو ئۆتۆمبێلە خۆ-لێخووڕەکان هەلێکن دەبێت بقۆزرێنەوە.
ساڵی پێشوو کۆمپانیای ئەپڵ بڕی یەک ملیار دۆلاری ئەمەریکی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای "دیدی چۆکسینگ"ی چینی لەبواری گواستنەوەی گشتیدا سەرفکردووە.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کۆمپانیای جێنەڕاڵ مۆتۆرس "GM" ڕایانگەیاند 130 ئۆتۆمبێلی زیرەکی خۆ- لێخووڕیان لە جۆری "شۆفرلێت بۆڵت" بەرهەمهێناوە لە کارگەیەکیان لە ویلایەتی مێشیگان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP