بەپەلە

جه‌میل بایك هه‌ڵوێستی‌ كه‌جه‌كه‌ له‌سه‌ر ریفراندۆم راده‌گه‌یه‌نێت

- 6/13/2017 1:29:00 PM 5722 جار خوێندراوەتەوە
جه‌میل بایك

خه‌ندان-

جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی‌ كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) رایگه‌یاند، ریفراندۆم مافێكی‌ دیموكراتییه‌و نابێت هیچ كه‌سێك له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و مافه‌دا دژایه‌تی‌ بكات، به‌ڵام ده‌بوایه‌ به‌ پشتیوانی‌ فراوانتر هه‌رێمی‌ كوردستان بچوایه‌ته‌ ریفراندۆمه‌وه‌.

به‌پێی ئاژانسی‌ فورات نیوز، بایك له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاندووه‌ "له‌ دۆخێكی‌ ئێستای‌ كێشه‌دا چوون بۆ ریفراندۆم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستناهێنێت".

وتیشی‌ "بڕیاری‌ ریفراندۆم ئه‌نجامی‌ كێشه‌ی‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌".

7ئه‌م مانگه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان مه‌سعود بارزانی‌ و 15 لایه‌نی سیاسی هه‌رێم (جگه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی)  له‌ پیرمام بڕیاردرا رۆژی‌ 25 ی‌ ئه‌یلولی‌ ئه‌مساڵ ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجام بدرێت.

رۆژی‌ دواتر، مه‌سعود بارزانی به‌ فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره‌ (106) كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی راسپارد بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستاندا.

بڕیاری‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم له‌هه‌رێمی‌ له‌كوردستان كاردانه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆو عێراق و وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ لێكه‌وته‌وه‌و تائێستا دیار نییه‌ هه‌ڵوێستی‌ هه‌رێم به‌رانبه‌ر ئه‌و كاردانه‌وانه‌ چۆن ده‌بێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP