xendan ads

رونکردنەوەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان

- 5/20/2017 2:49:00 AM 6423 جار خوێندراوەتەوە
رکابەری سەرەکی لەنێوان رۆحانی و رەئیسی-دایە.


خەندان-

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، وەزارەتەکەی تاکە شوێنە بۆ راگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و تائێستا ھیچ ئەنجامێکی فەرمییان بڵاونەکردووەتەوە.

سەلمان سامانی، لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، تائێستا ئەوان ھیچ ئەنجامێکی فەرمییان بڵاونەکردووەتەوەو ھەر ئەنجامێک کە بڵاوکرابێتەوە نا یاساییەوە فەرمی نییە.

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران رۆژی ھەینی بەڕێوەچوو کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی بۆ ١٢:٠٠ی شەو بەردەوام بوو.

رکابەری لەنێوان چوار کاندید بەڕێوەچوو، ھەریەکە لە حەسەن رۆحانی و ئیبراھیم رەئیسی و مستەفا ھاشمی و  مستەفا میر سەلیم بوون.

تائێستا دیار نییە کام لەو کاندیدانە زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەستھێناوەو رکابەری سەرەکی لەنێوان رۆحانی و رەئیسی-دایە.

ئەگەر لە ھەم ھەڵبژاردنە ھیچ کام لەو چوار کاندیدە رێژەی ٥٠+١ی دەنگەکان بەدەست نەھێنن ئەوا ھەڵبژاردن پێ دەنێتە قۆناغی دووەمەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP