xendan ads

سوریا: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیرۆری ده‌وڵه‌ته‌

- 5/19/2017 11:43:00 PM 3230 جار خوێندراوەتەوە
چەند فڕۆكەیەكی جەنگی ئەمەریكا


خه‌ندان-سۆران ئه‌مین 

به‌شارجه‌عفه‌ری، نوێنه‌ری حكومه‌تی سوریا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هێرشی ئاسمانی‌ دوێنێی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكای له‌وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ "تیرۆری حكومه‌ت" وه‌سفكرد، هاوكات ڕوسیا ڕایگه‌یاند ده‌ستێوه‌ردانێكی "قبوڵنه‌كراوه‌"له‌سه‌روه‌ری سوریا.

جه‌عفه‌ری رایگه‌یاند ڕووداوه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته‌ ستیڤان دیمستورا، نێوبژیوانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌وتوێژه‌كانی ئاشتی له‌ژنێف،"كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیدا له‌وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ دیمستورا باسمكرد".

وتیشی"مه‌سه‌له‌ی گرنگ خواستی سیاسییه‌ كه‌ به‌رزتره‌ لامان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر جه‌نگی تیرۆر بكه‌ینه‌وه‌ كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ گروپه‌چه‌كداره‌كان و تیرۆری ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته‌كان كه‌ له‌دژی وڵاته‌كه‌مان ڕووده‌ده‌ن".

هاوكات گێنادی گاتیلۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌ ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆقه‌یرانی سوریا وتی" هێرشه‌كه‌ به‌هیچ جۆرێك قوبڵ ناكرێت و پێشلكردنی سه‌روه‌ری سوریایه‌".

وتیشی"هه‌ر كرده‌ویه‌كی سه‌ربازی ئاڵۆزبوونی بارودۆخی له‌ سوریا لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی ".

فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا لەسوریا دوێنێ‌ پێنجشه‌ممه‌ بۆردومانی ئاسمانی هێزێكی سەر بە رژێمی سوریایان كرد، "بەهۆی ئەوەی هەڕەشەیان دروستكردووە بۆ سەر هێزێك كە ئەمەریكا پشتیوانی لێدەكات".

بەرپرسێكی ئەمەریكی كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندبووە، رۆژی‌ پێنجشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا لە شارۆچكەی ئەلتەنف لە باشوری سوریا هێزێكی سەر بە رژێمەكەی سوریایان بۆردومان كردووە دوای ئەوەی ئاگاداركراونەتەوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرابەرایەتی ئەمەریكا لە ساڵی 2014ەوە بەبەردەوامی بۆردومانی پێگەو بنكەكانی داعش دەكات لە سوریا، بەڵام خۆی پاراستووە لە بۆردومانی پێگەكانی رژێمی سوریا كە لەلایەن روسیاوە پشتیوانی دەكرێت.


نیشانەکردن :

#سوریا #ئەمریکا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP