xendan ads

ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران سه‌ره‌خۆشی‌ له‌گۆڕان و خێزانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات

- 5/19/2017 11:29:00 PM 4405 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان


خه‌ندان-

ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ خانه‌واده‌ی‌ كۆچكردوو و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان  ده‌كات هیواده‌خوازێت بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌  "خه‌بات و تێكۆشان" به‌رده‌وام بێت.

له‌ په‌یامێكی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندا هاتووه‌،" به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دواییی‌ خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان-ه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ خانه‌واده‌ی‌ به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ته‌واوی‌ ئه‌ندامان، لایه‌نگران، دۆستان و جه‌ماوه‌ری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌ین و هاوخه‌می‌ و هاوده‌ردیمان له‌گه‌ڵیان ده‌رده‌بڕین".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو"له‌ یه‌زدانی‌ دلۆڤان داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی‌ خۆی‌ شاد بكات و ئه‌مه‌ دوایین كۆست و خه‌می‌ خانه‌واده‌ی‌ به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بێت".

"هیوادارین بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ خه‌بات و تێكۆشان بۆ به‌دیهاتنی‌ داوا ڕه‌واكانی‌ گه‌لی‌ كوردستان و ئامانجه‌كانی‌ به‌رده‌وام بێت كه‌ به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پێناویاندا ته‌مه‌نێكی‌ درێژی‌ خه‌بات و پێشمه‌گایه‌تی‌ به‌ڕێ كرد" له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران هاتووه‌.

بەیانی ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی لەتەمەنی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

شۆرش حاجی‌، وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ‌ له‌سلێمانی‌ پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دووسبه‌ی‌ له‌هه‌ولێر له‌ مزگه‌وتی‌ سه‌واف پرسه‌ی‌ بۆ داده‌نرێت.

ته‌رمی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌مشه‌و له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فاروق ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ سلێمانی‌ و سبه‌ینێ‌ له‌ مه‌راسیمێكدا به‌خاك ده‌سپێردرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP