xendan ads

فه‌خره‌دین قادر: کاک نەوشیروان داینامۆیەکی گەورەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بوو

- 5/19/2017 10:05:00 PM 6343 جار خوێندراوەتەوە
فه‌خره‌دین قادر،


خه‌ندان-

سكرتێری‌ په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان، په‌یامێكی‌ هاوخه‌می‌ بۆ كۆچی‌ دوایی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کاک نەوشیروان داینامۆیەکی گەورەی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و نادادی بوو لەم هەرێمەدا.

فه‌خره‌دین قادر، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ خێزانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و جڤاتی گشتی و نیشتمانی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمانی‌ كردووه‌، ده‌ڵێت"زۆر نیگەران بووم بەکۆچی دوایی کاک نەوشیروان و پرسەو سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم، کاک نەوشیروان داینامۆیەکی گەورەی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و نادادی بوو لەم هەرێمەدا، بۆیە بڕوام وایە بەکۆچی دوایی بەڕێزیان بۆشاییەکی گەورە دروست دەبێت". 

"بەهەوڵ و هیمەتی دڵسۆزانی ئەم میلەتە دەبێت ئەم کاروانی دژەگەندەڵی و قۆرخکاری و بێ بەهاکردنی یاساو پێشکەوتن بەردەوام بێت، تاکو ئاسۆ گەشەکانی کامەرانی وەدەست دێنین، خوای گەورە سەبوری ئێوەبدات و دڵنیاش بن کاک نەوشیروان لەلاپەڕە سپی و نەبەردییەکانی میلەتەکەمان شوێنی تایبەتی هەیە"،فه‌خره‌دین قادر واده‌ڵێت.

بەیانی ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی لەتەمەنی 73ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

شۆرش حاجی‌، وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ‌ له‌سلێمانی‌ پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دووسبه‌ی‌ له‌هه‌ولێر له‌ مزگه‌وتی‌ سه‌واف پرسه‌ی‌ بۆ داده‌نرێت.

ته‌رمی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌مشه‌و له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فاروق ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ سلێمانی‌ و سبه‌ینێ‌ له‌ مه‌راسیمێكدا به‌خاك ده‌سپێردرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP