بەپەلە

نەشئەت ئەکرەم لەکوێیە؟
xendan ads

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: ڕێبازەکەی نەوشیروان مستەفا بەردەوام دەبێت

- 5/19/2017 7:19:00 PM 12720 جار خوێندراوەتەوە

 
خه‌ندان-

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوه‌یەکگرتووەکان له عێراق، په‌یامێكی‌ هاوخه‌می‌ بۆ كۆچی‌ دوایی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت،  نەوشیروان موستەفا، کە کەسایەتییەکی مێژوویی هەرێمی کوردستانی عیراق بوو و ڕێبازه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

یان کوبیش، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی‌ خستووه‌ته‌ڕوو " نەوشیروان مستەفا هەمیشە وەک سەرکردەیەکی گرنگی چاکسازی و دیموکراسی ناسراوە کە جۆش و خرۆشی خستبووە نێو پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستانی عیراق و خەڵکی سەرسام کردبوو بە تێڕوانینە سیاسییەکەی."
 
"نەتەوە یەکگرتووەکان لەعیراق زۆر خەمبارە بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی ئەو کەسایەتییە مێژووییە، بە تایبەتی لەم ئان و ساتەی ژیانی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستانی عیراق، لەدەستدانی ئەو زاتە خەسارەتێکی گەورەیە بەڵام ڕێبازەکەی هەر بەردەوام دەبێت.  پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی بەرێز نەوشیروان موستەفا و بزووتنەوەی گۆڕان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی عیراق و گەلی عیراق دەکەین."یان كۆبیش وای‌ وتووه‌.

بەیانی ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی لەتەمەنی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

شۆرش حاجی‌، وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ‌ له‌سلێمانی‌ پرسه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دووسبه‌ی‌ له‌هه‌ولێر له‌ مزگه‌وتی‌ سه‌واف پرسه‌ی‌ بۆ داده‌نرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP