هەواڵی ئەمڕۆ

xendan ads

بۆ جاری‌ دووه‌م كاتی‌ ده‌نگدان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئێران درێژكرایه‌وه‌

- 5/19/2017 6:51:00 PM 3237 جار خوێندراوەتەوە
هاوڵاتیانی‌ ئێران له‌به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی‌ ده‌نگدان


خه‌ندان-

هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئێران بۆ جاری‌ دووه‌م  بۆ كاتژمێر 10:00ی‌ ئه‌مشه‌و درێژكرایه‌وه‌و درێژكردنه‌وه‌كه‌ سه‌رتاسه‌ری‌ وڵات ده‌گرێته‌وه‌. 

به‌پێی‌ ئاژانسی‌ ته‌سنیم، هه‌ڵبژاردن بۆ كاتژمێر 10:00ی‌ ئه‌مشه‌و درێژكراوه‌ته‌وه‌ "به‌هۆی‌ زۆری‌ ڕێژه‌ی‌ به‌شداری‌ ده‌نگده‌رانه‌وه‌" درێژكردنه‌وه‌كه‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتیش ده‌گرێته‌وه‌. 

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌كاتژمێر 06:00ی‌ ئێواره‌ بۆ 08:00 درێژكرایه‌وه‌و بۆ دووه‌م جاریش بۆ كاتژمێر 10:00 درێژكرایه‌وه‌.

بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیانی ئێران روویان لەسندوقەكانی دەنگدان كرد بەمەبەستی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەو وڵاتە،و ئەنجومەنی شاروگوندەكانی ئەو وڵاتە.

عەبدولرەزا رەحمانی‌ وەزیری‌ ناوخۆی‌ ئێران  18ی ئەم مانگە ڕایگەیاند، زیاتر لە 56ملیۆن كەس مافی‌ دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی‌ ئەو وڵاتە، و چاوەڕواندەكرێت ئەنجامی‌ هەڵبژاردن لەخولی‌ یەكەم یەكلاببێتەوەو یەكێك لەكاندیدەكان 50+1ی‌ دەنگەكان بەدەست بهێنن.

رەحمانی‌ ووتیشی،  200 ملیۆن كارتی‌ دەنگدان چاپ كراوەو ناردوویانە بۆهەموو شارەكانی‌ ئێران و كارتەكان لە بانكی‌ ناوەندی‌ ئێران چاپكراون كە 14نیشیانەی‌ سیمبولی‌ تێدایە بۆئەوەی‌ نەتوانرێت كۆپی بكرێت.

ئاماژەی‌ بەوەشكرد، كوالێتی‌ كارتەكە لە پارە دەچێت و  كۆپی‌ ناكرێت و لەهەڵبژاردنەكە 56 ملیۆن و 410 هەزار234 هاوڵاتی‌ ئێرانی‌ مافی‌ دەنگدانیان هەیەو وەزارەتی‌ ناوخۆ 63هەزار و 429 بنكەی‌ دەنگدانی‌ كردووەتەوە  16هەزار سندوقی‌ جوڵاوی‌ داناوە.

بەوتەی‌ رەحمانی ، وەزارەتی‌ ناوخۆ ڕاستەوخۆ ئەنجامی‌ بەرایی‌ هەڵبژاردنەكان ڕادەگەیەنێت، ئەوەشی‌ خستەڕوو" بەپێی‌ راپرسیەكان رێژەی‌ بەشداری‌ لە هەڵبژاردنەكە سەدا 72 دەبێت".

لەهەڵبژاردنی‌ سەرۆكایەتی‌ ئێران، ملیۆنێك كەس چاودێری‌ پرۆسەكە دەكەن350 هەزار ئەندامی‌ هێزی‌ ئەمنی‌ بۆ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ هەڵبژاردن لە ئەركدا دەبن و 70 هەزار پشكنەر لە ناوەندەكانی‌ دەنگدان دەبن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP