xendan ads

مەسنجەر گۆڕانکاری تێدا دەکرێت

- 5/19/2017 1:52:00 AM 9550 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- ماردین عوزێری

 

وتەبێژێکی کۆمپانیای فەیسبوک، کە خاوەنی بەرنامەی مەسنجەرن، بە میدیاکانی راگەیاند کە مەسنجەر کۆمەڵێک گۆڕانکاری تێدا دەکرێت کە بە هۆیەوە بەکارهێنەران بە شێوەیەکی ئاسانتر دەتوانن مەبەستەکانی خۆیان بەجێ بهێنن.

 

مەسنجەر چەند گۆڕانکارییەکی بچوک لە رووکارەکەیدا دەکرێت بۆ ئەوەی بە ئاسانتر و خێراتر کاری پێ جێبەجێ بکرێت، لە هەندێک وڵات ئەو گۆڕانکارییانە ئەنجامدراون، بەڵام لە زۆربەی وڵاتان ئەو ئەپدەیتە هێشتا بەردەست نییە، چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا لە هەموو جیهاندا بەردەست بخرێت.

 

لە گۆڕانکراییە نوێکاندا، لە سەروو بەشی ستۆرییەکانەوە Active و Groups زیاد کراوە کە بەهۆیانەوە راستەوخۆ دەتوانیت بزانیت کی ئۆنلاینە و ئاگاداری گروپ چاتەکانیشت بیت.

 

لەگەڵ ئەمانەشدا، لە خوارەوە لای چەپ هەڵبژاردەی games زیاد بووە کە لەڕێیەوە دەتوانرێت ئەکسێسی لیستێکی یارییەکانی مەسنجەر بکرێت.

 

مەسنجەر پێش (چەپ) و پاش (راست) ئەپدەیت



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP