xendan ads

هەفتەی داهاتوو موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

- 5/18/2017 10:13:00 PM 87328 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەپێی خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی سێ كە وەزارەتی دارایی و ئابوری 30ی مانگی نیسان بڵاویكردەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەی چەند وەزارەت و دامەزراوەیەك دابەشدەكرێت.

ڕۆژی‌  یەكشەممە بەرواری‌ 21/5/2017، مووچەی‌ مانگی‌  3ی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ و دەزگای‌ گشتی‌ ئاسایش و وەزارەتی‌ دارایی و ئابووری‌ دابەش دەكرێت.

ڕۆژی‌ دووشەممە بەرواری‌ 22/5/2017، مووچەی‌ مانگی‌  3ی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ پەروەردەكانی‌ (دەرەوەی‌ شارەكان) دابەش دەكرێت.

ڕۆژی‌ سێ‌شەممە بەرواری‌ 23/5/2017، مووچەی‌ مانگی‌  3ی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ پەروەردەكانی‌ (سەنتەری‌ شارەكان) دابەش دەكرێت.

ڕۆژانی‌ چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری‌ 24-25/5/2017، مووچەی‌ مانگی‌ 3 ی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ  و دەزگای‌ مین دابەش دەكرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP