xendan ads

سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق گه‌یشته‌ ئوردن

- 5/18/2017 3:48:00 PM 5971 جار خوێندراوەتەوە
فوئاد مه‌عسوم گه‌یشته‌ عه‌مانی پایته‌ختی‌ ئوردن

خه‌ندان-

فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق ئه‌مڕۆ، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی باڵا گه‌یشته‌ عه‌مانی پایته‌ختی‌ ئوردن.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار، سه‌ردانه‌كه‌ی‌ فوئاد مه‌عسوم له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی  شا عه‌بدوڵای دوه‌م ، پادشای شانشینیی ئوردنی هاشمی یه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، له‌و سه‌ردانه‌یدا فوئاد مه‌عسوم له‌گه‌ڵ شای ئوردندا گفتوگۆ ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندیی دوقۆڵیی هه‌ردوو وڵات.

هاوكات وته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات له‌  پانێڵی ئابوریی جیهان ده‌رباره‌ی خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فه‌ریقا، كه‌ رۆژانی 19-21 ی ئه‌م مانگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رانی ده‌وڵه‌تانی جیهان له‌ نزیك ده‌ریای مردو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆ  سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، مەسعود بارزانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شا عەبدوڵڵا، پادشای ئوردن لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو شانشینی ئوردن بەڕێكەوتووه‌.

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، لەو سەردانەدا بارزانی لەگەڵ شای ئوردن كۆدەبێتەوەو هەروەها لەكۆڕبەندی جیهانی ئابووری لەدەریای مردووی وڵاتی ئوردن بەشدار دەبێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP