xendan ads

کەسە زیرەکەکان بێباوەڕن؟

- 5/18/2017 3:24:00 PM 63727 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


هەر لە ستیڤن هاوكینگەوە بۆ ئالان تۆرین و ژمارەیەكی زۆر لە زیرەكترین خەڵكانی زیرەك لە جیهاندا هەموو بێباوەڕبوون و لێكۆڵینەوەیەكی نوێ هۆكاری ئەوە ڕوون دەكاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی دەیلی مەیڵ، لە هەوڵێكدا بۆ تێگەیشتنی پەیوەندی نێوان زیرەكی و ئاین، لێكۆڵەران مۆدێلێكیان دروستكردووە لەسەر بنەمای بەڵگەی مێژوویی و ڕووپێوییەكی نوێ.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە دەریخستووە بەوەی پێویستە ئاین وەكو بابەتێكی غەریزەیی ڕەچاوبكرێت و زیرەكیش بە توانای سەرووتر لە غەریزەی مرۆڤ ئەژماردەكرێت.

لێكۆڵەران لەپەیمانگای ئوڵستەر بۆ لێكۆڵینەوە كۆمەڵناسییەكان و زانكۆی رۆتەردام لێكۆڵینەوەكیان ئەنجامداوە بۆ تێگەیشتن لەوەی ئایا ئاین شتێكی پەرەسەندووە یان غەریزییە؟

تیمەكە مۆدێلێكیان دروستكردووە كە پێیدەوترێت مۆدێلی پەیوەندی نەگونجانی زیرەكی، كە هەوڵدەدات ئەوە ڕوونبكاتەوە بۆچی زیرەكی بەشێوەیەكی نێگەتیڤ هەوڵدەدرێت زیرەكی بلكێنرێت بە ئاینەوە. 

مۆدێلەكەیان لەسەر بنەمای بیرۆكەكانی سایكۆلۆژیستی گۆڕانكاریی ساتۆشی كانازاوا و پێوەری زیرەكی ساڤانایە، بەڕای ساتۆشی كانازاوا پێوەری زیرەكی ساڤانا بریتیە لەوەی ڕەفتاری مرۆڤ تا ڕادەیەك گۆڕانكاری بەسەردادێت بەپێی ژینگەی بۆماوەیی.

لێكۆڵەران مشتومڕی ئەوەدەكەن كە ئاین پێویستە وەكو بوارێك یان غەرزەیەكی جیای گۆڕاو لێی بڕوانرێت، لەكاتێكدا زیرەكی خەڵك  لەسەرووی غەریزەكانی خۆیانەوەیە و ئەمەش زۆر بەسوودە، چونكە یارمەتی خەڵك دەدات كێشەكانی خۆیان چارەسەر بكەن.




Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP