xendan ads

کچێک لەپێناو هاوسەرگیری کوڕێکدا دەستبەرداری نازناوی بنەماڵەکەی دەبێت

- 5/18/2017 3:17:00 PM 7916 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- سامان محەمەد


شازادە ماکۆی یەکێک لە نەوەکانی پاشای ژاپۆن ئامادەیە دەستبەرداری نازناوی بنەماڵەکەی ببێت و لەگەڵ کوڕێک هاوسەرگیریی بکات.

ماکۆ لە زانکۆیەکی تۆکیۆ دەبێتە هاوڕێی کوڕە خوێندکارێک و بڕیار دەدەن هاوسەرگیریی بکەن، بەڵام بەگوێرەی کلتووری بنەماڵەی ئەو پاشایەی ژاپۆن هەر کەسێک هاوسەرگیری لەدەرەوەی ئەو بنەماڵەیە بکات، نازناوی ئەو بنەماڵەیەی لێوەردەگیرێتەوە، هەربۆیە ئەو کچە بڕیاریداوە هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەو کوڕە بکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی دەیلی مەیل ئەو کچە کە تەمەنی 25 ساڵە ماوەی پێنج ساڵ بەرلەئێستا لە ئاهەنگێکی ئەو زانکۆیەی تۆکیۆ لەگەڵ ئەو کوڕە یەکتر دەناسن و پەیوەندییەکەیان گەشە دەکات و چەند جارێکیش لەدەرەوەی زانکۆ یەکتر دەبینن و لەسەر ئەو مەسەلەیە گفتوگۆ دەکەن.

کوڕەکە ناوی کی کۆمۆرورەو بە شازادەی دەریا ناسراوەو کاردەکات لەبواری گەشەپێدانی گەشتوگوزار و بەو هۆیەشەوە لەپێناو بوژاندنەوەی گەشتوگوزاری دەریاکانی شاری شونان لە پارێزگای کاناگاوا کاردەکات.

ماکۆ و کی بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ئێستا دەستگیرانی یەکترن، بەڵام دەیانەوێت دوای ئەوەی راپۆرتێکیان بۆ ئیمپراتۆرو شاژنە ئیمپراتۆری بنەماڵەکەیان ناردووەو لەگەڵ رەزامەندبوونی دایک و باوکی کچەکەشدا ئاهەنگی هاوسەرگیریی ئەنجام دەدەن.

ئیمپراتۆرەکەی ژاپۆن ناوی ئاکهیتۆیەو تەمەنی 83 ساڵەو کوڕی هیرۆهیتۆی ئیمپراتۆری ژاپۆنە کە لەسەردەمی جەنگی دووەمی جیهانیدا ئیمپراتۆر بووە.




Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP