پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی هەرێم

- 5/3/2017 10:42:00 AM 4627 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەی بڵاوكردەوەو پێشبینی دەكات بارابارین لەناوچە شاخاوییەكان بەردەوام بێت.

لە راگەیەندراوێكدا كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لەشاری هەولێر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕرێت بۆ پەڵە هەورو دواتر بۆ نیمچە باران بارین لە ناوچەشاخاوییەكان دەبارێت.

هەروەها لەشاری سلێمانی و دهۆك ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێككات بۆ پەڵە هەور دەگۆرێت و باران لەناوچە شاخاوییە سنوریەكان دەبارێت.

لە شاری كەركوكیش ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێك ناوچ نیمچە هەور دەبێت.

كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەی لەشارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و ئاسمان ساماڵ و لەهەندێك شوێن پەڵە هەور دەبێت.

 

 


نیشانەکردن :

#كه‌شناسی‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP