سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: لەگەڵ ریفراندۆمین، بەڵام دەبێت ئامادەكاری تەواوی بۆ بکرێـت

- 5/1/2017 8:39:00 AM 3635 جار خوێندراوەتەوە
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین

خه‌ندان-

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆمدان، به‌ڵام ده‌بێت ئاماده‌كاریی ته‌واوی‌ له‌ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ بكرێت.

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین دوێنێ له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ ڕاوێژكارانی باڵای حزبه‌كه‌ی‌ وتی‌ "تەحەدییەكان و گۆڕانکاریەکان لە ناوخۆ و دەرەوە پێویستی بە یەک ریزی نیشتمانی و یەک هەڵویستی هەیە".

وتیشی‌ "وەک یەکگرتوو لەگەڵ پرسی سەربەخۆی و ئەنجامدانی ریفراندۆمین، بەڵام دەبێت ئامادەكاری تەواوی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا بۆ بکرێـت".

ئەمینداری یەكگرتوو به‌ پێویستی‌ زانی‌ لە پاڵ ئەو هەنگاوەشدا لە رووی نێودەوڵەتیەوە ئامادەسازی تەواو بۆ ئەو پرسە بکرێت و ئەم دەرفەتە لەدەست نه‌درێت.

داواشیكرد، بەهەموو لایەك هەوڵی جددی بدەن بە گفتوگۆو ئاشتی و پێكەوە ژیان و یەكریزی نێوماڵی كورد بپارێزن و پێكەوە پێشوازی لە هەموو ئەگەرەكان بكەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP