هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

نەشئەت ئەکرەم لەکوێیە؟
xendan ads

ئه‌ردۆغان كاتی‌ سه‌ردانی‌ بۆ چین و ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند

- 4/21/2017 6:20:00 PM 3607 جار خوێندراوەتەوە
دۆناڵد تره‌مپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان


خه‌ندان-

سەرۆک كۆماری تورکیا، رایگه‌یاند، رۆژانی‌ 15بۆ17ی‌ مانگی‌ ئاینده‌ سه‌ردانی‌ چین و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بێته‌وه‌.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ  کەناڵی A Newsی‌ توركی‌ وتی‌ "لەوباوەڕەدام لە ١٥بۆ١٦ی ئایاری داهاتوو بچمە چین، لەوێوە دەچمە ئه‌مه‌ریكا ، پێدەچێت لە ١٦بۆ١٧ی ئایار کاتی چاوپێککەوتنەکەمان بێت لەگەڵ ترەمپ".

ئاماژەی به‌وه‌كرد، دەبێت تورکیاو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئەمه‌ریکا قەبارەی بازرگانی و پەیوەندی ئابووری خۆیان بگەیەننە ئاستی٥٠ ملیار دۆلار و وتی‌، سەردانەکەی بۆ ئەمه‌ریکا سوود بەخش دەبێت.

سه‌ردانی‌ ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ له‌ داوی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا.

ئه‌و سه‌ردانه‌ چاوه‌روانكراوه‌ی‌ ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ وته‌بێژی‌ كۆشكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ روسیا كرملن، رایگه‌یاند، رۆژی‌ 3ی‌ مانگی‌ ئاینده‌(ئایار) سه‌رۆكی‌ و ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا كۆده‌بێته‌وه‌.

دیمیتری پێسکۆڤ، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، كۆبوونه‌وه‌ی‌ فلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی‌ روسیا و  و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا لە شاری سۆچی روسیا ئه‌نجامده‌درێت.

به‌وته‌ی‌ پێسکۆڤ، لە کۆبووەنەکەدا ئەردۆغان و پۆتین  رەوشی سووریا تاووتوێ دەکەن.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا رۆژی‌ 10ی‌ ئازاری‌ رابردوو گه‌یشته‌ روسیاو له‌مۆسكۆ له‌گه‌ڵ فلادیمێر پۆتینی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌.

كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ مانگی‌ ئازاری‌ پۆتین و ئه‌ردۆغان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ هاریكاری‌ باڵای‌ هه‌ردوو وڵات بوو بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانیان. 

هه‌شت-ی‌ ئابی‌ ساڵی‌ ڕابردوو ئه‌ردۆغان بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ردانی‌ مۆسكۆی‌ كرد دوای‌ تێكچوونی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ڕوسیا به‌هۆی‌  خستنه‌ی‌ خواره‌وه‌ی‌ فرۆكه‌یه‌كی‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ روسی‌ له‌لایه‌ن سوپای‌ توركیاوه‌ له‌ مانگی 11ی ساڵی 2015دا 

ئه‌م سه‌ردانه‌ی‌ ئه‌ردۆغان بۆ روسیا ده‌بێته‌ سێیه‌م سه‌ردانی‌ ئه‌و سه‌رۆكه‌ بۆ كرملن له‌ماوه‌ی‌ هه‌شت مانگدا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP