بەپەلە

نەشئەت ئەکرەم لەکوێیە؟
xendan ads

هێرشێكی‌ چه‌كداری‌ كرایه‌ سه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگری روسیا

- 4/21/2017 4:49:00 PM 5230 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگه‌ی‌ هه‌واڵگری‌ روسیا له‌ خابارۆڤسکی


خه‌ندان-خۆشناو حسێن

ئاژانسی هه‌واڵگری روسیا FSB ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، چه‌كدارێك ته‌قه‌ی‌ له‌نوسینگه‌یه‌كیان كردووه‌  له‌هه‌رێمێكی رۆژهه‌ڵاتی روسیاو كارمه‌ندێكی ده‌زگاكه‌ و گه‌شتیارێك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هاوڵاتییه‌كی تر بریندار بووه‌.

به‌پێی ماڵپه‌ری روسیا توده‌ی، له‌ كاتژمێر 17:02خوله‌ك به‌كاتی ئه‌و وڵاته‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر نوسینگه‌ی هه‌واڵگری فیدراڵی له‌ناوچه‌ی خابارۆڤسکی.

هه‌واڵگری فیدراڵی روسیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، كه‌سێكی نه‌ناسراو چووه‌ته‌ ناو ژووری پرسگه‌ی‌ نوسینگه‌كه‌ و ته‌قه‌یكردووه‌ و ئه‌ندامێكی ده‌زگاكه‌ و گه‌شتیارێك كوژراون و كه‌سێكی‌ تر برینداربووه‌.

ئاژانسی تاس-ی روسی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ ناوی (أ. ف. كونیف) خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بووه‌و له‌دایكبووی ته‌مه‌نی‌ 18ساڵه‌و ئه‌ندامی رێكخراوێكی "نازییه‌ نوێكانه‌" له‌وشاره‌  كه‌ ناوی نه‌هێندراوه‌.

ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ روسیا ده‌ڵێت، هێرشبه‌ره‌كه‌ كوژراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.


نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP