هەرئێستا

xendan ads

سلێمانی؛ له‌دوو رووداوی‌ جیاوازدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

- 4/21/2017 3:17:00 PM 6548 جار خوێندراوەتەوە


‎خەندان-هەڤاڵ محەمەد

‎وتەبێژی پۆلیسی قەزاوناحیەكانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی دوو رووداوی جیاوازەوە لەسەیرانگای مێرگەپان و قەزای شارباژێر دووهاوڵاتی گیانیان، لەدەستداوە.

‎نەقیب سائیب سەلام، وتەبێژی پۆلیسی قەزاوناحیەكانی سلێمانی بەخەندان-ی وت، ئەمڕۆ هه‌ینی‌ لەسەیرانگای مێرگەپان هاوڵاتییەك بەناوی سەعدون خدر، لەشاخ كەوتووەتەخوارەوەو گیانی لەدەستداوە.

‎وتیشی، هەرئەمڕۆ لە قەزای شارباژیر سێ‌ کەس کەوتونەتە ناو ئاوی شاخەسور، دوو کەسیان رزگارکراون و ئەوی تریان خنکاوە.

‎ئاماژەی بەوەشكرد، تائیستا تەرمەکەی دەرنەهێندراوەو  ناوی محمد نەوزاد عبدالرحمن-ه‌ و تەمەنی ۱۷ساڵە، خەڵکی سلێمانییه‌ و دانیشتوی سەرچناره‌.


نیشانەکردن :

#سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP