xendan ads

بە ڤیدیۆ..سەماكردنەكەی كەسێكی لەمەرگ نزیككردەوە

- 4/21/2017 2:47:00 PM 72458 جار خوێندراوەتەوە
شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە برینەكەی سەختە

خەندان-

تۆمارێكی ڤیدیۆیی كەلەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، كچێكی ئۆكرانی نیشاندەدات كە لەتەنیشت رێگەیەكی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەوە سەما دەكات.

لەكاتی تۆماركردنی ئەو سەمایەش لەلایەن هاوڕێیەكی ئەو كچەوە، "خۆشییەكەیان لێ بوو بەشێن" بەهۆی پێكادانی نێوان ئۆتۆمبیلێك و ماتۆڕسكیلێك.

وەك لەڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەهۆی سەیركردنی سەمای ئەو كچەوە ئاگای لە شۆفێرییەكەی نامێنێت و رێڕەوی ئۆتۆمبێلەكەی بەرەو ئاراستەی ماتۆڕسكیلەكە دەگۆڕێت، و بەهۆیەوە بەخێراییەكی زۆر بەر ماتۆڕسكیلەكە دەكەوێت.

وەك لەبەشێكی تری ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، بەهۆی ئەو رووداوەوە، شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە زیانی زۆری بەردەكەوێت و لەسەر زەوی دەكەوێت، كە بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەكان "بەسەختی" برینداربووەو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP