xendan ads

بەوێنە.. هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستدەگرن بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی چەکی داعش لە تەبقە

- 4/21/2017 1:20:00 PM 9416 جار خوێندراوەتەوە
شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تەبقە

خەندان-

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، دەستیانگرت بەسەر کارگەیەکی داعشدا کە تایبەت بووە بە دروستکردنی چەکی هاوەن و موشەک لە نزیک مەیدانی عەلەم لە شاری تەبقە.

دوای تێپەڕبوونی مانگێك بەسەر ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری تەبقە و بەنداوی ئەو شارە ، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیانگرت بەسەر کارگەیەکی دروستی کردنی چاکی هاوەن و موشەکدا لە بەشی خۆرئاوای تەبقە.

تەبقە دەكەوێتە دووری 40 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای رەققەو لەساڵی 2014 دا چەكدارانی داعش دەستیانگرت بەسەر بەنداوی ئەو ناوچەیە" بەنداوی فوڕات" لەگەڵ بنكەیەكی ئاسمانی نزیك لەو شارە، سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ شه‌ڕڤانان بنكه‌ ئاسمانییه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌.

ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی‌ شاری ته‌بقه‌ له‌شه‌وی 21ی‌ مانگی‌ ئازار ده‌ستیپێكرد، به‌وته‌ی‌ جیهان شێخ ئه‌حمه‌د وته‌بێژی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات ئه‌و شه‌وه‌، هێزه‌كانیان له‌ڕێگای دابه‌زینی ئاسمانییه‌وه‌ به‌ فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و رووباری فورات-یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چوونه‌ته‌ باشوری ڕووباره‌كه‌.

بەنداوی فوڕات گه‌وره‌ترین به‌نداوی سوریایه‌ له‌ پارێزگای ره‌ققه‌ كه‌ له‌شاری ته‌بقه‌ له‌سه‌ر ئاوی فورات دروستكراوه‌و كاره‌بای هه‌موو سوریا دابین ده‌كات‌، حكومه‌تی سوریا له‌رابردوودا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانی‌و كشتوكاڵی له‌و پارێزگایه‌ ئه‌نجامداوه‌، ناوچه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندیشه‌ به‌ نه‌وت‌و گاز.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP