xendan ads

پۆلیسی فیدراڵی عیراق: بەرپرسێكی داعش و سێ یاریدەدەریمان لەخۆرئاوای موسڵ كوشتووە

- 4/21/2017 12:42:00 PM 6669 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسێكی فیدراڵی عیراق لەكاتی شەڕوپێكادان لەگەڵ چەكدارانی داعش لەخۆرئاوی موسڵ

خەندان- ئاسۆ شەیدا

پۆلیسی فیدراڵی عیراق رایگەیاند، بەرپرسێكی داعشیان لەخۆرئاوای موسڵ كوشتووە كەلەناو ئەو رێكخراوەدا ئەركی "بۆمبڕێژكردنی" پێ سپێردرابوو.

پۆلیسی فیدراڵی عیراق ئەمڕۆ هەینی لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ خەندان نێردراوە ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانیان لە گەڕەكی زنجیلی لەخۆرئاوای موسڵ، ئەبو عەبدولرەحمان  رووسیان كوشتووە كە بەرپرسی " بۆمبڕێژكردن" بووە لەناو ئەو رێكخراوەدا.

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە" جگە لەو بەرپرسەی داعش، سێ یاریدەدەریشی كوژراون كە سەرجەمیان خەڵكی ئاسیا بوون".



پۆلیسی فیدراڵی عیراق ئەوەشی روونكردووەتەوە، لەگەڕەكی سەورە-ی خۆرئاوای موسڵ، هێزەكانیان 14 چەكداری داعشیان كوشتووە، و8 ئۆتۆمبێل، و 34 خانوو، و 55 بۆمبی چێندراویان تەقاندووەتەوە.



19ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەبەشی‌ راستی‌ موسڵ بەدەستهێناوە.

هێزە عیراقییەكان حەوتی‌ ئازاری‌ رابردوو، كۆمەڵگەی‌ حكومی‌ و بینای‌ چەندین فەرمانگەی‌ دیكەیان لەبەشی‌ راستی‌ موسڵ كۆنتڕۆڵكردەوە.

لەمانگی شوباتی‌ ئەمساڵ  دوای 100 رۆژ لەدەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ هێزە عیراقییەكان توانییان بەتەواوی بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ كۆنتڕۆڵبكەنەوە.


نیشانەکردن :

#موسڵ #داعش

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP