xendan ads

باكوری كوردستان؛ لەهێرشێكی پەكەكەدا دوو سەربازی سوپای توركیا كوژران و دووانی تریش برینداربوون

- 4/21/2017 11:43:00 AM 6081 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- خۆشناو حسێن

هێرشێكی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە شاری شێرناخ لەباكوری كوردستان، كوژرانی دوو سەربازی سوپای توركیا و برینداربوونی دووانی تری لێكەوتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی حوڕیەت-ی چاپی توركیا، بەیانی ئەمڕۆ گەریلاكانی پەكەكە لەناوچەی قلیبان لە شێرناخ هێرشیانكردووەتە سەر بنكەیەكی سەربازی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای توركیاو لەئاكامدا دوو سەرباز كوژراون و دووانی تریش برینداربوون.

وەك حوڕیەت بڵاویكردووەتەوە، تائێستا شەڕوپێكادان لەو ناوچەیە لەنێوان گەریلاكانی پەكەكەو سەربازانی سوپای توركیا بەردەوامە.


نیشانەکردن :

#پەکەکە #تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP