xendan ads

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

- 4/21/2017 10:36:00 AM 13265 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نرخی ئۆنسەیەك‌ زێڕ ئەمڕۆ هەینی 1280دۆلارەو لەبازارەكانی‌ ناوخۆش یەك مسقاڵ  عەیاری‌ 18 بە 192 هەزار دینارە.

محەمەد حسێن، لە زەڕەنگەری‌ نیاز لەسلێمانی‌ بەخەندانی‌ راگەیاند "ئەمڕۆ نرخی‌ ئۆنسەیەك زێڕ 1280 دۆلارە مسقاڵێك زێڕی‌ عەیاری‌ 18 بە 192هەزار دینارەو مسقاڵێك زێڕی‌ عەیاری‌ 21 بە 225 هەزار دینارە، یەك لیرەش بە 275 دۆلارە". 

بەیانی‌ دوێنێ‌ پێنجشەممە نرخی‌ یەك ئۆنسە زێڕ 1275 دۆلار بوو، لە بازارەكانی‌ ناوخۆش عەیاری‌ 18 بە 190 هەزار و عەیاری‌ 21 بە 224 هەزار دیناربوو، نرخی‌ یەك لیرەش 274 دۆلاربوو".


نیشانەکردن :

#نرخی‌ زێڕ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP