xendan ads

بەڤیدیۆ.. ساتە وەختی ئەنجامدانی هێرشەكەی پاریس

- 4/21/2017 10:11:00 AM 23578 جار خوێندراوەتەوە
گرتەی هێرشەكەی پاریس بڵاودەبێتەوە

خەندان- ئاسۆ شەیدا

گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە بەشێوەیەكی بەرفراوان لەتۆڕەكانی پەیوەندی كۆمەڵایەتی بڵاوبووەتەوە و پێگە ئەلكترۆنییەكانی خۆرئاوا گواستوویانەتەوە، ساتەوەختی هێرشەكەی شەقامی شانزە لیزێ-ی پاریس پایتەخت دەردەكەوێت .

شەوی رابردوو بەهۆی رووداوێكی تەقەكردن لە شەقامی شانزەلیزێی شاری پاریسی فەڕەنسا پۆلیسێك كوژراو دووانی دیكەش برینداربوون، هێرشبەرەكەش لە شوێنی رووداوەكە كوژرا.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەش كە بڵاوكراوەتەوەو لەلایەن شایەتحاڵێكەوە تۆماركراوە، دوو كەسی چەكدار دەردەكەون كە لەنزیك ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس هاتوچۆ دەكەن، پێش ئەوەی یەكێكیان تەقە لەپۆلیس بكات.

 


ساتەوەختی هێرشەكەی شەقامی شانزە لیزێ-ی پاریس پایتەخت

 
پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاندووە، هێرشەكە بووەتە هۆی كوژرانی پۆلیسێك و برینداربوونی دووانی دیكە و كوژرانی هێرشبەرەكەش، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەبەشداریكردنی كەسێكی تر بكات لەو هێرشەدا.

لەلایەن خۆشییەوە هنری براندیە، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند دوور نییە كەسێكی تر یان كەسانی تر دەستیان هەبووبێت لەو هێرشەدا.

دوای هێرشەكە، رێكخراوی داعش لە رێی ئاژانسی هەواڵی ئەعماقی تایبەت بەخۆیەوە، بەرپرسیارێتی لەو هێرشە راگەیاند و ئاشكرای كرد كە هێرشبەرەكە ناوی ئەبو یوسف بەلجیكی-بووە.

لەساڵی 2015 وە فەرەنسا "باری لەناكاوی" راگەیاندووە، و لەماوەی ئەو دووساڵەشدا لەئاكامی زنجیرەیەك هێرش كە زۆرینەیان لەلایەن كەسانێك كە لەبەلجیكاو فەرەنسا گەورەبوون، ئەنجامدراون و بەهۆیانەوە زیاتر لە 230 كەس كوژراون.

هێرشەكەی شانزە لیزێ لەكاتێكدا دێت كە وابڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.


نیشانەکردن :

#فه‌ڕه‌نسا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP