xendan ads

خەندان وێنەو ڤیدیۆكەی بڵاودەكاتەوە
كچێكی ئێزیدیی لە موسڵ رزگار دەكرێت

- 4/21/2017 8:49:00 AM 8149 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- ئاسۆ شەیدا


فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عیراق رایگەیاند" هێزەكانیان لەگەڕەكێكی خۆرئاوای موسڵ ، كچێكی كوردی ئێزیدیان لەچنگی چەكدارانی داعش رزگاركردووە.

فەریق رائد شاكر جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عیراق لەلێدوانێكدا بۆ خەندان ئاماژەی بەوەكرد، هێزەكانیان لەگەڕەكی "تنك" لەخۆرئاوای موسڵ، كچێكی ئێزیدیان لەچنگی چەكدارانی داعش رزگاركردووە.

فەریق جەودەت وتیشی" ئەو كچە ئێزیدیە ناوی فەرەح دەخیل-ە،و لەئێستادا رەوانەی دادگای پەیوەندیدار كراوە لە حەمام عەلیل، لەپێناو پاراستنی مافەكانی و پارێزگاری لێكردنی"


فەرەح خەلیل ئەو كچە ئێزیدیەی لەلایەن پۆلیسی فیدراڵی عیراقەوە لە موسڵ رزگار كرا


فەرەح خەلیل ئەو كچە ئێزیدیەی لەلایەن پۆلیسی فیدراڵی عیراقەوە لە موسڵ رزگار كرا

 

19ی شوباتی ئه‌مساڵ قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ده‌ستیپێكرد، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و یه‌كه‌كانی بژارده‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاویان له‌به‌شی‌ راستی‌ موسڵ به‌ده‌ستهێناوه‌.

هێزه‌ عیراقییه‌كان حه‌وتی‌ ئازاری‌ رابردوو، كۆمه‌ڵگه‌ی‌ حكومی‌ و بینای‌ چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی‌ دیكه‌یان له‌به‌شی‌ راستی‌ موسڵ كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌.

له‌مانگی شوباتی‌ ئه‌مساڵ  دوای 100 رۆژ له‌ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ هێزه‌ عیراقییه‌كان توانییان به‌ته‌واوی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP