xendan ads

پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ ئەمڕۆو سبەینێ

- 4/21/2017 8:22:00 AM 9119 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ كەشناسی‌ و بومەلەرزەزانی‌ هەرێمی‌ كوردستان پێشبینی‌ كەش و هەواو پلەكانی‌ گەرمای‌ بۆ ئەمرۆ هەینی،و سبەینێ راگەیاند.

بەپێی‌ كەشناسی‌، لەپارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر ، كەركوك و دهۆك، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیا.

هەر بەپێی ئەو پێشبینیانە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای كەركوك تۆمار دەكرێت و دەگاتە 31 پلە، و نزمترین پلەی گەرماش لە پارێزگای سلێمانی دەبێت كە 11 پلەیە.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەش و هەوای پارێزگاكانی هەرێم بۆ سبەینێ رۆژی شەممە بەگشتی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیا.

 


نیشانەکردن :

#كه‌شناسی‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP