xendan ads

بە ڤیدیۆ.. دانیشتوانی گوندێک وەک زیندوو مامەڵە لەگەڵ مردووەکانیاندا دەکەن

- 4/20/2017 11:08:00 PM 59351 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

دانیشتوانی گوندێک لە ئیندۆنیسیا وەک زیندوو هەڵسوکەوت لەگەڵ جەستەی کۆچکردووکانیاندا دەکەن و بە بەردەوامی خواردنیان بۆ دەبەن و خزمەتیان دەکەن، دیمەنەکانیان بوونەتە جێی سەرنجی میدیاکان.

 

خانەوادەی تۆرۆجان-ەکان، کە دانیشتوانی گوندێکی ئیندۆنیسیان کۆچکردووەکانیان پێگەیەکی زۆر تایبەتیان هەیە و تا ئەو کاتەی بە خاکیان دەسپێرن بە هەموو شێوەیەک خزمەتی دەکەن، لە کەلتوری ئەواندا کۆچکردووەکانیان بە مردوو نازانن تا ئەو کاتەی بە خاکی دەسپێرن.

 

بە گشتی چەند رۆژێک دەخایێنێت تا جەستەی کۆچکردووەکان بە خاک دەسپێرن، هەندێک جار دەشگاتە زیاد لە ساڵێک، یەکێکیان ١٢ ساڵی پێ چوو تا بە خاک سپێردرا.

 

خزم و کەسوکاری کەسە کۆچکردووەکە جێیەکەی تایبەت بۆ جەستەی دروست دەکەن و رۆژانە دوو جار خواردن و خواردنەوە و جگەرەی بۆ دەهێنن و زوو زوو جەستە و جلوبەرگی دەشۆن و قسەشی لەگەڵدا دەکەن.

 

ئەم خانمە ماوەی ١٢ ساڵە خمزمەتی باوکە کۆچکردووەکەی دەکات:



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP