xendan ads

گه‌ڕه‌كێكی‌ دیكه‌ی‌ موسڵ كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌

- 4/20/2017 3:28:00 PM 2758 جار خوێندراوەتەوە
19ی شوباتی ئه‌مساڵ قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ده‌ستیپێكرد

خه‌ندان-

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ گه‌ڕه‌كێكی‌ دیكه‌ی‌ له‌خۆرئاوای‌ شارى موسڵ راگه‌یاند.

فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یالـله‌ فه‌رمانده‌ی‌ پڕۆسه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆر گه‌ڕه‌كی‌ نه‌سریان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌و داعشیان تێكشكاندووه‌".

ئه‌مه‌ دووه‌م گه‌ڕه‌كی‌ خۆرئاوای‌ موسڵه‌ ئه‌مڕۆ كۆنتڕۆڵبكرێته‌وه‌، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ هێزه‌ عێراقییه‌كان كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ گه‌ره‌كی‌ سه‌وره‌یان راگه‌یاند.

به‌رپرسی‌ ده‌زگای‌ دژه‌ تیرۆری‌ عێراق چوارشه‌ممه‌ی‌ رابردوو، رایگه‌یاند له‌كۆی‌ 38گه‌ڕه‌ك له‌ به‌شی‌ راستی‌ موسڵ 32 گه‌ڕه‌كیان به‌ته‌واوه‌تی‌ كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه‌و ته‌نها شه‌ش گه‌ڕه‌ك ماونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش به‌ته‌واوی‌ گه‌مارۆ دراون.

تاڵب شه‌غاتی‌، فه‌ریق روكنی‌ یه‌كه‌م له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، فڕۆكه‌خانه‌ی‌ موسڵ و سه‌ربازگه‌ی‌ غه‌زلانی‌، به‌شێكی‌ گرنگی‌ ترن له‌و ناوچانه‌ی‌ به‌شی‌ راستی‌ موسڵ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و 32 گه‌ڕه‌كه‌دا كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی‌ "تیمه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وامن له‌پێشڕه‌وه‌ییه‌كانیان به‌ئامانجی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌شانه‌ی‌ لای‌ راستی‌ موسڵ كه‌ هێشتا له‌ژێر ده‌ستی‌ داعشدان".

19ی شوباتی ئه‌مساڵ قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ده‌ستیپێكرد، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و یه‌كه‌كانی بژارده‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاویان له‌به‌شی‌ راستی‌ موسڵ به‌ده‌ستهێناوه‌.

هێزه‌ عیراقییه‌كان حه‌وتی‌ ئازاری‌ رابردوو، كۆمه‌ڵگه‌ی‌ حكومی‌ و بینای‌ چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی‌ دیكه‌یان له‌به‌شی‌ راستی‌ موسڵ كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌.

له‌مانگی شوباتی‌ ئه‌مساڵ  دوای 100 رۆژ له‌ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ هێزه‌ عیراقییه‌كان توانییان به‌ته‌واوی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌.


نیشانەکردن :

#موسڵ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP