xendan ads

بەڤیدیۆ.. مزگەوتی زیرەک دروستکرا

- 4/20/2017 1:42:00 PM 32922 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- سامان محەمەد

 

لەگەڵ بەرەو پێشچوونی جیهانگیریی و پێشکەوتن لە هەموو سێکتەرەکانی ژیاندا، دەسەڵاتدارانی میرنشینە یەکگرتووەکانی ئیمارات مزگەوتێکی گەورەیان بۆ نوێژخوێنان دروستکردووەو بە "مزگەوتی زیرەک" ناودەبرێت

ئەو مزگەوتە کە بۆ پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دروستکراوە وەک دۆستی ژینگە تەماشادەکرێت و زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی ئاسانکاری بۆ نوێژخوێنان تێدایە.

لەنێو مزگەوتەکەدا هەستەوەری زیرەک ئامادەکراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی پلەی گەرمای ناو مزگەوتەکە بۆ ئەوەی نوێژخوێنەکان لە کەشێکی ئاسوودەدا خوداپەرستی خۆیان ئەنجام بدەن، کە ئەمەش لەگەڵ ژمارەی نوێژخوێنەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و بەپێی کەم و زۆری ئەو کەسانەی رووی لێدەکەن پلەی گارمای ژوورەکە رێکدەخات.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی تری ئەو مزگەوتە بوونی بەلوعەی هەستیارە هەر کاتێک نوێژخوێن دەست و قاچەکانی نزیک بکاتەوە لە بەلوعەکان ئاوی تانکییەکان دێنە دەرەوە، هەرکات دەست و قاچی لابرد بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئاوەکە دەبڕێت و ئەمەش وادەکات کەمترین رێژەی بەکارهێنانی ئاو سەرف بکات.

بەگوێرەی وتەی ئەو کەسانەی سەرپەرشتی مزگەوتەکە دەکەن تێچووی ساڵانەی کارەبا و ئاو دەگاتە سێ هەزار دۆلار.

مزگەوتەکە بە ناوی " السبگین الحسن والحسین"ەوە دروستکراوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP