xendan ads

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ فرۆشتنی‌ دۆلاری‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیادكرد

- 4/20/2017 1:42:00 PM 5867 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق ڕێژەی‌ خستنه‌ بازاڕی‌ دۆلاری‌ راگه‌یاند، بەهەمان نرخی‌ پێشوو كە 1190دینارە بۆ هەردۆلارێك.

بانكەكە‌ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 168 ملیۆن 67هه‌زارو 601دۆلاری‌ خستووەتە بازاڕەوە. ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ 150 ملیۆن 265هه‌زارو 363دۆلاری‌ خستبووه‌ بازاڕەوە.

پرۆسەی‌ فرۆشتنی‌ ئەو بڕەپارەیە بەبەشداری‌ 37 بانك‌ و11 كۆمپانیای‌ تایبەت بەهەواڵەكردنی‌ دراو ئەنجامدراوەو نرخی‌ هەر دۆلارێكیش بە 1190دیناری‌ عێراقی‌ دیاریكراوە.

ڕۆژانە بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق بڕی‌ ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كەبەشێوەی‌ زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی‌ عێراق، لەگەڵ خشتەیەكی‌ تایبەت بەناوی‌ ئەو بانكانە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP