xendan ads

بەڤیدیۆ.. مارێکی گەورە خۆی لە ماتۆڕ سوارێک دەکات بەمردوو

- 4/20/2017 1:25:00 PM 86124 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا مارێکی گەورە لەناوەڕاستی شەقامێکدا خۆی بۆ ماتۆڕێک هەڵدەدات و هەوڵی ئەوە دەدات بە ماتۆڕسوارەکەوە بدات.

ماتۆڕسوارەکە وادەزانێت مارەکە لەسەر شەقامەکە مردووە و دەیەوێت بە ماتۆڕەکەوە بەسەریدا بڕوات، بەڵام مارەکە وەک بڵێیت فێڵ لە ماتۆڕ سوارەکە بکات، لەناکاو جوڵە دەکات و خۆی بۆ ماتۆڕەکە هەڵدەدات.

ماتۆڕسوارەکە بەپەلە فریای خۆی دەکەوێت و ئاڕاستەی لێخوڕینەکەی دەگۆڕێت و لە هێرش و ژەهری مارەکە خۆی رزگار دەکات.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە لەماوەی دوو رۆژدا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی زیاتر لە 800 هەزار بینەری هەبووەو کۆمێنتی جیاوازی لەسەر دراوە، گرتەی ڤیدیۆییەکەش لەلایەن شۆفێرێکەوە تۆمارکراوەو لەوکاتەدا لەدوای ماتۆڕسوارەکەوە ئۆتۆمبێلەکەی دەهاژوێت.

بینی ئەو گرتە ڤیدۆییە ئەوەمان پێدەڵێت کە زیندەوەرە مەترسیدارەکانی وەک مار و هاوشێوەکانی دەبێت لێیان دڵنیاببیتەوە ئەوکات نزیکیان بکەویتەوە، چونکە مەرج نییە هەموو کات بتوانیت فریای خۆت بکەویت و ژیانی خۆت رزگار بکەیت.




Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP