xendan ads

بەڤیدیۆ.. خۆشییەکانی باوکێک بۆ لەدایکبوونی منداڵێکی کوڕ

- 4/20/2017 1:18:00 PM 53892 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پیاوێکی ئەمەریکی باوکی پێنج منداڵی کچەو لەمێژبووە ئارەزو و ئاواتی منداڵێکی کوڕ بووە، لە چانسی ئەو دووگیانبوونی ژنەکەی بە کۆرپەیەکی کوڕ، خۆشیەکانی بێ سنوور دەکات و بەدەنگێکی بڵند لەهۆڵی نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون هاواردەکات.

گرتەی ڤیدیۆیی ئەو پیاوە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دەهەژێنێت و بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری میرەری بەریتانی ئەو پیاوە خاوەنی پێنج منداڵی کچەو ئارەزووی کردووە منداڵێکی کوڕیشی هەبێت.

لەو کاتەی لە هۆڵی چاوەڕوانیدا دەبێت و پەرستارەکان سەرقاڵی ئەوەن ژنەکە منداڵی ببێت، پیاوەکە پرسیار دەکات و رەگەزی منداڵەکەیان چییە، پەرستارەکەش پێیڕادەگەیەنێت کە منداڵەکەیان کوڕە، دەستبەجێ باوکەکە خۆشییەکانی بەیان دەکات و لە هۆڵەکە هاوار دەکات "ئای خوایە گیان! بووم بە خاوەنی کوڕێک".
ئەو باوکە ناوی کینیدی زراور-ەو لە شاری نیوجێرسی لە ئەمەریکا دەژی.

کینیدی لەسەر کورسیەکەی هەڵدەسێت و بەهەردوو دەستی دەکێشێت بەسەری خۆیدا و هاوار دەکات "ئای خوایە گیان بووم بە خاوەنی کوڕێک".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP