xendan ads

بەڤیدیۆ.. دایکێک دوای 29 ساڵ لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا کوڕەکەی دەبینێتەوە

- 4/20/2017 12:45:00 PM 35230 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا دایکێکی میسڕی شاد بووەوە بە کوڕەکەی دوای لێکدابڕانی بۆ ماوەی 29 ساڵ، ئەوەش بەهۆی جیابوونەوەی لە مێردە سعودییەکەی کە رێگریی لێ کردبوو کوڕەکەی ببینێت.

سەحەر ناوی ئەو دایکەیە کە لە بەرنامەیەکی کەناڵی mbc ئامادەبوو و بەشێوەیەکی کتوپڕ فەهدی کوڕی هاتە ناو ستۆدیۆکەوە، لەو کاتەدا کە باسی لەوە دەکرد لە کوڕەکەی خۆشبووە لەبەرامبەر ئەوەی پەیوەندیی لەگەڵدا پچڕاندووە و دواین پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوانیاندا 10 ساڵ پێش ئێستا بووە.

سەحەر پێش نزیکەی 30 ساڵ لەگەڵ پیاوێکی سعودیدا هاوسەرگیریی کردووە، لەو کاتەدا ئەم تەمەنی تەنها 16 ساڵ بووە، دواتر بەهۆی بوونی کێشەوە لێکجیابوونەتەوە و هیچ کام لە مافەکانی وەرنەگرتووە و دوای گەڕاندنەوەی بۆ میسڕیش بەتەوای بێبەشکراوە لە بینینی کوڕەکەی.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP