كەجەكە داوا لەزیندانیان دەكات كۆتایی بەمانگرتن بهێنن

- 4/18/2017 11:06:00 AM 4158 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- ئاسۆ شەیدا

كۆما جڤاكێن كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە داوای لە سەرجەم زیندانییە سیاسییەكانى ناو گرتوخانەكانی توركیا كرد، كۆتایی بەمانگرتن بهێنن، ئەوەشی روونكردووەتەوە كە زیندانی مانگرتوو ئامانجەكانی خۆیانیان بەدیهێناوە.

ماوەی 63 رۆژە، نزیكەی 300 زیندانی سیاسی ناو گرتووخانەكانی توركیا مانگرتنیان لەخواردن راگەیاندووە و داوا دەكەن پەناگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلانی سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە هەڵبگیرێت و هەڵمەتەكانی توركیا بۆ سەر شارە كوردنشینەكانی باكوری كوردستان و فشاری سەر زیندانی سیاسی كۆتایی پێ بهێنرێت.
 
هاوسەرۆكایەتی كەجەكە لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مانگرتنی زیندانی سیاسی ئامانجی خۆی پێكاوە بە ئاگاداركردنەوەی رای گشتی لەو پێشێلكاریانەی روودەدەن لەتوركیادا.

كەجەكە دەڵێت " سەرباری ئەوەی زیندانییە سیاسیانە، تەمەنی خۆیان كردووەتە قوربانی لەپێناو ئازادیدا، بەڵام جارێكی تر سووربوونی ئیرادەی شۆڕشگیڕی خۆیان دووپاتكردووەتەوە". 

نیشانەکردن :

#تورکیا #كه‌جه‌كه‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP