xendan ads

به‌وێنه‌؛ ریفراندۆمی‌ ده‌ستوری‌ له‌توركیا

- 4/16/2017 9:29:00 AM 3174 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانی‌ توركیا روویان له‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان كرد، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ گۆڕانكاری‌ ده‌ستوری‌ وڵاته‌كه‌یان، له‌ كێبڕكێیه‌كی‌ توندی‌ نێوان لایه‌نه‌كاندا.

پڕۆسەی دەنگدانەكە، لە شارەكانی باشوور و رۆژهەڵاتی توركیا كاتژمێر 7:00ی بەیانی دەستیپێكرد، تاوەكو كاتژمێر 4:00 ئێوارە دەنگدان بەڕێوەدەچێت، لە شارەكانی دیكەش كاتژمێر 8:00 ی بەیانی بۆ كاتژمێر 5:00ی ئێوارە دەنگدان بەڕێوەدەچێت.

پارته‌ سیاسییه‌كانی‌ توركیا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شبوون له‌سه‌ر گۆڕانكاری‌ ده‌ستوری‌، هەریەكە لە پارتی جەهەپە و هەدەپە بە بەرەی "نەخیر" و پارتی ئاكەپەو مەهەپە بەبەرەی "بەڵێ" ناسراون.

له‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا ئەمڕۆدا 55 ملیۆن و 319 هەزار و 222 دەنگدەر لەناوخۆی توركیادا، لە 167 هەزار و 140 سندوقدا دەنگدەدەن، كە یەك ملیۆن و 269 هەزار و 282 لەو دەنگدەرانە دەنگدەری نوێن و تا رۆژی دەنگدانەكە تەمەنیان دەبێت بە 18 ساڵ، هەروەها لە بەندیخانەكانیش 461 سندوق دادەنرێت.

 


نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP