سلێمانی‌؛ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌

- 4/1/2017 8:08:00 AM 3755 جار خوێندراوەتەوە
كۆبوونەوەی پێشتری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان


خەندان-


جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كۆده‌بێته‌وه‌و تاوتوێی‌ دۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێم و هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستان ده‌كات له‌ كه‌ركوك.

نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان پێشتر به‌خه‌ندان-ی‌ رایگەیاندبوو، جڤاتی نیشتیمانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێی چەندپرسێك دەكات كە گرنگترینیان هەڵكردنی ئاڵای كوردستانە لەشاری كەركوك.

كۆبوونەوەكە پێشنیوه‌رۆی‌ ئه‌مڕۆشەممە كاتژمێر 10:00 لەمەكۆی سەرەكی بزوتنەوی گۆڕان ئه‌نجامده‌درێت.

"كۆبوونەوەیەكی ئاسایی مانگانە ئەنجامدەدەین، دۆخی سیاسی و گۆڕانكاریەكان باس دەكەین، هەروەها تاوتوێی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەكەین لەشاری كەركوك".نزار مەحمود وای‌ وتبوو.

28ی ئەم مانگە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆیداكە 23 ئەندامی لیستی برایەتی و یەك ئەندامی عەرەبی تێیدا بەشداربوون بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستانی پەسەندكرد.

نزار مەحمود ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆبوونەوەكەی جڤاتی نیشتیمانیدا دۆخی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان و دۆخی سیاسی هەرێم تاوتوێدەكرێت، وەزعی ناوچەكە بەگشتی تەوەری كۆبوونەوەكەیە. 

رونیشكردەوە، لەكۆبوونەوەی رابردوودا باسیان لەئەنجامدانی هەڵبژاردن كردووەو دواتریش لەگەڵ ئەندامەكانیاندا تاوتوێیان كردووەو ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP