دادگای ئامه‌د بڕیاری هه‌شت ساڵ زیندانی بۆ هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په‌ ده‌ركرد

- 3/28/2017 5:05:00 PM 5198 جار خوێندراوەتەوە
كاموران یوكسه‌ك هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكرات ده‌به‌په‌

خه‌ندان- خۆشناو حسێن

دادگای ئامه‌د بڕیاری هه‌شت ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بۆ كاموران یوكسه‌ك هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكرات ده‌به‌په‌ ده‌ركرد، به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبون له‌ په‌كه‌كه‌ و كه‌جه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دانیشتنی دادگای پێنجه‌می سزا قورسه‌كانی ئامه‌د له‌ له‌ سه‌ر دۆسیه‌ی كاموران یوكسه‌ك به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا دادگا بڕیاریدا به‌ ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنی‌ بۆ ماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵ و نۆ مانگ، به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبون له‌ په‌كه‌كه‌ و كه‌جه‌كه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاژانسی دۆغانی توركی.

یوكسه‌ك ئاماده‌ی دانیشتنی دادگا نه‌بوو له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی و ته‌نها پارێزه‌ره‌كانی به‌شداربوون.

كاموران یوكسه‌ك له‌ چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی داواكاری گشتی ئامه‌د له‌ 10 ئه‌یاری 2016 ده‌ستبه‌سه‌ركرا و له‌ 13 ئه‌یار ده‌ستگیركرا، له‌ یه‌كه‌م دانشتنی دادگا له‌ حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌م هه‌مان ساڵ ئازادكرا.

نیشانەکردن :

#ئامه‌د #ده‌به‌په‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP