xendan ads

موسڵ؛ هێزە عێراقییەکان لەپێشڕەویی بەردەوامن

- 3/20/2017 11:54:00 PM 4354 جار خوێندراوەتەوە
19ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد

خه‌ندان-

هێزه‌ عیراقییه‌كان لەپێشڕەوییەکانیان لەبەشی راستی موسڵ بەردەوامن و لەئێستادا سەرقاڵی پاککردنەوەی ئەو ناوچانەن کە کۆنترۆڵیان کردوەتەوە.

عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یارالـله‌ فه‌رمانده‌ی‌ پڕۆسه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "هێزەکانی پۆلیسی ئیتحادی و وەڵامدانەوەی خێرا بەردەوامن لە پێشڕەوی بەئاراستەی باب تۆب و ناوچەی کەراج و باب ئەبیەز و باب جەدید".

وتیشی‌ هەروەها هێزه‌كان بەردەوامن لەجموجۆڵ لەناو شارە کۆنەکەداو توانیویانە ژمارەیەکی زۆر لە باڵەخانە و ناوچەکان و رێگاکان پاک بکەنەوە لە چەکدارانی داعش و تا ئێستاش بەردەوامن لەپێشڕەویی."

19ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد، لەماوەی چەند هەفتەی رابردووشدا هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەخۆرئاوای موسڵ بەدەستهێناوە.

فه‌رمانده‌ی‌ پڕۆسه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا راشیگه‌یاند، ئەو هێزانە توانیویانە ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعش بکوژن لەنێویاندا 9 قەناس و دوو ئوتومبێلی بۆمبڕێژکراو و کارگەیەکیان بۆ بۆمبرێژکردنیان تێکشکاندوە لەگەڵ چەندین زیانی دیکە.

فەریق رائید شاكر جەودەت  فەرماندەی پۆلیسی فیدرالی عیراق دوشه‌ممه‌ بە خەندانی راگەیاند، هێزەكانی پۆلیسی فیدرالی ئەمڕۆ دووشەممە 100 مەتر لە بەشی رۆژهەڵاتی شاری كۆنی موسڵ و هاوشانی رووباری دیجلە و 200 مەتر لە بەشی رۆژئاوای شاری كۆن بە قوڵایی گەرەكی بابولبید پێشرویان كردوە.


نیشانەکردن :

#موسڵ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP