xendan ads

عه‌بادی‌ و تره‌مپ كۆبونه‌وه‌

- 3/20/2017 11:39:00 PM 9006 جار خوێندراوەتەوە
حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ و دۆناڵد تره‌مپ

خه‌ندان-

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ واشنتۆن كۆبونه‌وه‌.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ عه‌بادی‌ له‌ تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، عه‌بادی‌ كه‌ به‌سه‌ردانێك له‌ ئه‌مریكایه‌ چاوی‌ به‌ دۆناڵد تره‌مپ كه‌وتووه‌و پێكه‌وه‌ كۆبونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی نوسینگه‌ی‌ عه‌بادی‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌بادی‌ و تره‌مپ جه‌ختیان له‌ هاریكاری‌ سه‌ربازی‌ نێوان عیراق و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ته‌وه‌ له‌شه‌ڕی‌ دژی‌ به‌داعش و هه‌ڵمه‌تی‌ سه‌ربازی‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی‌ موسڵ.

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ ئێواره‌ی‌ یه‌كشه‌ممه‌ به‌سه‌ردانێكی‌ فه‌رمی‌ و له‌سه‌ر داوای دۆناڵد تره‌مپ به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی‌ نوسینگه‌كه‌ی‌، عه‌بادی‌ له‌و سه‌ردانه‌دا جگه‌ له‌ تره‌مپ، چاوی‌ به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ ئیداره‌ی‌ نوێی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت له‌ناویاندا جێگری‌ سه‌رۆك و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌.

هه‌روه‌ها عه‌بادی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ كۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی‌ پیران تاوتوێی هاریكاری‌ نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات له‌بواره‌كانی‌ ئه‌منی‌ و سه‌ربازی‌ و ئابوری‌ و بواره‌كانی‌ دیكه‌، سه‌رباری‌ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ دامه‌زراوه‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاماده‌بوون له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانی‌ نێودوه‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش.

هه‌فته‌ی‌ رابردوو كۆشكی‌ سپی‌ رایگه‌یاند، تره‌مپ ئاماده‌یه‌ له‌مانگی‌ ئازاردا له‌گه‌ڵ عه‌بادی‌ كۆبێته‌وه‌.


نیشانەکردن :

#ترەمپ #عه‌بادی‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP