xendan ads

وێنه‌و ڤیدیۆ؛ ئاهه‌نگه‌كانی‌ نه‌ورۆز له‌شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

- 3/20/2017 10:57:00 PM 6868 جار خوێندراوەتەوە
مه‌شخه‌ڵی‌ نه‌ورۆز له‌گردی‌ مامه‌یاره‌ی‌ سلێمانی‌ فۆتۆ: هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د

خه‌ندان-

خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگیان گێڕا به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێی كوردی‌ و جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزه‌وه‌و به‌ هه‌ڵكردنی‌ مه‌شخه‌ڵی‌ نه‌ورۆزو له‌به‌ركردنی‌ جلوبه‌رگی‌ كوردی‌ خۆشحاڵی‌ خۆیان نیشاندا.

له‌هه‌رێمی‌ كوردستان و پارچه‌كانه‌ی‌ دیكه‌ی‌ كوردستان ساڵانه‌و ئێواره‌ی‌ 20ی‌ ئازار مه‌شخه‌ڵی‌ نه‌ورۆز له‌شوێنه‌ به‌رزه‌كان ده‌كرێته‌وه‌و خه‌ڵك له‌ده‌وری‌ كۆده‌بنه‌وه‌و ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.

له‌شاری‌ هه‌ولێر ئه‌مڕۆ له‌پاركی‌ شانده‌ر ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو، به‌چه‌ندین چالاكی‌ یادی‌ نه‌ورۆز كرایه‌وه‌.

نه‌ورۆزی‌ هه‌ولێر

هه‌روه‌ها له‌شاری‌ دهۆك به‌هه‌مان شێوه‌ به‌چه‌ندین چالاكی‌ یادی‌ نه‌ورۆز كرایه‌وه‌، له‌ شوێنی ئه‌منی كۆن له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ ئاهه‌نگێك به‌رێوه‌چوو، دواتر ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه‌. له‌ئاكرێش ئاهه‌نگی‌ تایبه‌ت به‌ نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌چوو.

نه‌ورۆزی‌ دهۆك

نه‌ورۆزی‌ ئاكرێ

نه‌ورۆزی‌ ئامێدی‌

نه‌ورۆزی‌ دهۆك

 

له‌ سلێمانی-ش چه‌ندین ئاهه‌نگی‌ تایبه‌ت به‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌چوون و له‌ گردی‌ مامه‌ یاره‌ ئاگری‌ نه‌ورۆز هه‌ڵكرا. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌خه‌ڵك به‌ جلوبه‌رگی‌ كوردییه‌وه‌ له‌ شه‌قامی‌ سالم گردبونه‌وه‌و به‌بۆنه‌ی‌ نه‌ورۆزه‌وه‌ ئاهه‌نگیان گێڕا.

له‌ گردی‌ مامه‌ یاره‌ ئاگری‌ نه‌ورۆز هه‌ڵكرا

له‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌و له‌گوندی‌ عه‌بابه‌یلێ چوار منداڵی شەهید  مەشخەڵی نه‌ورۆزیان داگیرساندو له‌شارو شارۆكچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ پارێزگاكه‌ش مه‌راسیمی‌ جۆراوجۆر سازكرا.

نه‌ورۆزی‌ سه‌یدسادق

له‌ گه‌رمیانیش له‌سه‌ر قه‌ڵای‌ شێروانه‌ له‌ كه‌لار مه‌شخه‌ڵی‌ نه‌ورۆز داگیرسێنرا، هه‌روه‌ها له‌ چه‌مچه‌ماڵیش مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ داگیرسێنرا.

له‌ئیداره‌ی‌ راپه‌ڕینیش له‌ قه‌زای‌ رانیه‌و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ مه‌شخه‌ڵی‌ نه‌ورۆز داگیرسێنراو خه‌ڵك به‌ شێوازی‌ جیاجیا ئاهه‌نگیان گێڕا.

له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكیش ئه‌مساڵ ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز جیاوازبوو، له‌سه‌ر قه‌ڵای‌ مێژویی شاره‌كه‌ مه‌شخه‌ڵی‌ نه‌ورۆز داگیرسێنراو ئاڵایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ كوردستان له‌ ته‌نیشت ئاڵای‌ عیراق هه‌ڵكرا.

هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌كه‌ركوك

نه‌ورۆزی‌ رواندز


نیشانەکردن :

#نه‌ورۆز

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP