xendan ads

باوکێک کچەکەی بە هۆکارێکی سەیر سوتاند

- 3/20/2017 10:55:00 PM 47304 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

پیاوێکی ئوستورالی لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیراکرا بەهۆی ئەوەی ئاگری بەردایە قژی کچە تەمەن سێ ساڵەکەی و نیازی وابوو بەم شێوەیە بیکوژێت، بەڵام کچەکە بە بریندارییەوە رزگاری بوو.

 

ئێدوارد جۆن، دانیشتووی شاری پێرسی ئوستورالیا، لێپرسینەوە یاساییەکانی دادگای بەردەوامە، ئەم پیاوە ئاگری بەردایە کچە تەمەن ٣ ساڵەکەی و بەنزینی کرد بەسەر کچە تەمەن ٧ ساڵەکەشیدا، ئێدواد دانی بە تاوانەکانیدا ناوە.

 

ئێدوارد دەڵێت کچە تەمەن ٣ ساڵەکەی سووتاند چونکە زیاد لە پێویست جوان بوو.

 

ستێفەنی بۆکۆرسکی، خانمە ئەفسەری پۆلیس، کچەکەی لە مردن رزگارکرد کاتێک بە پەلە هاتە نێو ماڵی ئەو خانەوادیەوە و ئاگری سەری کچەکەی کوژاندەوە.

 

بە پێی زانیارییەکان، ئێدوارد ئاڵودەی مادە هۆشبەرەکانە و باری دەروونی تەواو نییە، بۆیە دادگا بە شێوەیەکی تایبەت هەڵسوکەوت لەگەڵ کەیسەکیدا دەکەن.

 

Edwards has pleaded not guilty to setting alight one daughter and dousing another with petrol

ئێدوارد



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP