xendan ads

ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی زیاد کرد

- 3/20/2017 10:18:00 PM 13671 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- ماردین عوزێری

 

ساڵی رابردوو تۆڕی ئینستاگرام خزمەتگوزاری ڤیدیۆی لایفی بۆ زیاد کرا و بەکارهێنەران لەو کاتەوە دەتوانن راستەوخۆ ڤیدیۆی بارودۆخی ئێستای خۆیان بڵاوبکەنەوە، بەڵام کە ڤیدیۆکە تەواو دەبوو دیار نەدەما.

 

ئەمڕۆ ئیسنتاگرام هەڵبژاردەی داگرتنی ڤیدیۆی لایفی بۆ زیاد کرا، لەمڕۆوە بەکارهێنەران دەتوانن ئەو ڤیدیۆانە لە مۆبایلەکانیاندا سەیڤ بەکەن کە بە شێوەی لایف لە ئینستاگرام بڵاویانکردبوویەوە.

 

پاش تەواوبوونی ڤیدیۆ لایفەکەت، لە سەرەوە لای دەستە راست هەڵبژاردەی "Save" هەڵبژێرە و ڤیدیۆکە لە یادگەی ئامێرەکەتدا پاشەکەوت دەبێت.

 

جێی سەرنجە کە سەیڤ کردنی ڤیدیۆ تەنها بۆ ئەو ڤیدیۆانەیە کە خۆت بڵاویان دەکەیتەوە، جارێک ناتوانیت بە رێگەی ئاسایی ڤیدیۆی لایفی کەسانی دیکە دەبگریت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP