xendan ads

گۆڕان: ئاهه‌نگه‌كان هانده‌رێكی‌ به‌هێز بن بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یران و كێشه‌كان

- 3/20/2017 9:04:00 PM 5612 جار خوێندراوەتەوە
لۆگۆی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان

خه‌ندان-

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزه‌وه‌ په‌یامێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌و تێدا ئومێد ده‌خوازێت ئاهه‌نگه‌كان  هانده‌رێكی‌ به‌هێز بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یران و كێشه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌پایامه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌ "یادی‌  ڕاپه‌ڕین و بۆ یه‌كه‌مجار رزگاركردنی‌ شاری‌ كه‌ركوك له‌ نه‌ورۆزدا، ئێستاش خۆڕاگری‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ یاده‌كه‌ گه‌وره‌تر و پیرۆزتر ده‌كه‌ن".

هه‌روه‌ها له‌په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئومێد ده‌كه‌ین ئاهه‌نگه‌كانی‌ به‌هاری‌ ئه‌مساڵمان به‌ شادی به‌ڕێوه‌بچن و هانده‌رێكی‌ به‌هێزیش بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یران و كێشه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان".


نیشانەکردن :

#گۆڕان #نه‌ورۆز

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP