xendan ads

به‌وێنه‌؛ ئاڵای‌ كوردستان له‌سه‌ر قه‌ڵای‌ كه‌ركوك هه‌ڵكرا

- 3/20/2017 8:05:00 PM 14454 جار خوێندراوەتەوە
ئاڵای‌ كوردستان له‌سه‌ر قه‌ڵای‌ كه‌ركوك هه‌ڵكرا

خه‌ندان-

له‌ مه‌راسیمی‌ داگیرساندنی‌ ئاگری‌ نه‌ورۆز له‌سه‌ر قه‌ڵای‌ كه‌ركوك ئه‌مڕۆ ئاڵایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ كوردستان له‌ ته‌نیشت ئاڵای‌ عیراقه‌وه‌ هه‌ڵكرا.

نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك له‌ وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م ئاماده‌بونی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ وتی‌ "ئه‌مڕۆ رۆژی‌ خۆشی‌ و شادییه‌، هیوادارم نه‌ورۆزێكی‌ خۆش به‌ڕێبكه‌ن و پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان پێكهاته‌كانی‌ كه‌ركوك به‌رده‌وام بێت".

وتیشی‌ "ئه‌مڕۆ ئاڵای‌ كوردستان هاوشانی‌ ئاڵای‌ عیراق به‌رزكرایه‌وه‌، ئاڵای‌ كوردستان ته‌نها ئاڵای‌ كورد نییه‌، به‌ڵكو ئاڵای‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی‌ كه‌ركوكه‌، ئه‌م ئاڵایه‌ ئاڵای‌ عه‌ره‌ب و توركمانیشه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ ئاڵای‌ كورد بێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP