xendan ads

نێچیرڤان بارزانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ لایه‌نه‌كان ده‌كات

- 3/20/2017 7:44:00 PM 14860 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی

خه‌ندان-

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌لایه‌نه‌كات ده‌كات، به‌ شێوه‌ی لێكتێگه‌یشتن و ئاشتیانه‌، هه‌موو كێشه‌ و ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كان كۆتایی پێبینن.

نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزه‌وه‌ ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند "داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م له‌پێناو پاراستنی هه‌موو ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگیان بكه‌نه‌ یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ شێوه‌ی لێكتێگه‌یشتن و ئاشتیانه‌، هه‌موو كێشه‌ و ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كان، فره‌هێزی و گوێنه‌دانه‌ سه‌روه‌ریی خاك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێبینین.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا ڕاسته‌ هێشتا زۆر له‌ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ناوچه‌ی شنگال له‌به‌ر ده‌ستی داعشدا ماون، تا ئێستاش قورساییی شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی داعش به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا ماون، هێشتا قورساییی قه‌یرانی ئابووری به‌سه‌ر كوردستاندا ماوه‌، به‌ڵام به‌ هه‌وڵی بێوچان، به‌رده‌وام خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان له‌ ده‌ستی داعش ڕزگار ده‌كرێن".

نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه،‌ گه‌لی كوردستانی وه‌ك میلله‌تێكی پارێزه‌ری ئازادی و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان به‌ هه‌موو جیهان ناساندووه‌، ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان و كاركردنی به‌رده‌وامی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حكوومه‌ت و هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له‌وباره‌یه‌وه‌، هیوایه‌كی به‌هێزی كۆتاییهێنان به‌ هه‌موو قه‌یران و كێشه‌كان ده‌به‌خشن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP