xendan ads

نرخی‌ دراوه‌كان كاتی‌ داخستنی‌ بازاڕ

- 3/20/2017 5:22:00 PM 14062 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

100دۆلار بە 125 هەزارو 750دینارە، بەپێی كاتی داخستنی‌ بازاڕ ئێواره‌ی‌ ئەمڕۆ دووشەممە لەهەرێمی‌ كوردستان.

سەروان سابیر لەكۆمپانیای كوردستان بۆرسە، بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لەبازاڕی شاری هەولێر، بەخەندان-ی وت" 100 دۆلار بە 125 هەزار و 750 دینارە ئه‌وه‌ش هه‌مان نرخی‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆیه‌ كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕ".

وتیشی"100یۆرۆ بە 135 هەزارو 200 دینارە، 100پاوەند بە 156 هەزار دینارە، 100 لیرەی توركی‌ بە 34 هەزار دینارو 800 دینارە، 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 33 هەزارو 500 دینارە".

نرخی یۆرۆو پاوەند بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 107 دۆلارو 50 سەنتە، 100 پاوەند بە 124 دۆلارە.


نیشانەکردن :

#دراو #دۆلار #پاوەند

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP