xendan ads

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دۆلاری‌ خسته‌ بازاڕه‌وه‌

- 3/20/2017 4:22:00 PM 5035 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق ڕێژەی‌ خستنەبازاڕی‌ دۆلاری‌ ڕاگەیاند، بەهەمان نرخی‌ پێشوو كە 1190دینارە بۆ هەردۆلارێك.

بانكەكە‌ ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ164ملیۆن و 418هه‌زارو418دۆلاری‌ خستووەتە بازاڕەوە.

پرۆسەی‌ فرۆشتنی‌ ئەو بڕە پارەیە بەبەشداری‌ 35بانك‌ و11كۆمپانیای‌ تایبەت بەهەواڵەكردنی‌ دراو ئەنجامدراوەو نرخی‌ هەر دۆلارێكیش بە1190دیناری‌ عیراقی‌ دیاریكراوە.

ڕۆژانە بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق بڕی‌ ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كەبەشێوەی‌ زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی‌ عێراق، لەگەڵ خشتەیەكی‌ تایبەت بەناوی‌ ئەوبانكانە.

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ دوێنێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 162ملیۆن و 364هه‌زارو644دۆلاری‌ خستبووە بازاڕەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP