xendan ads

ڤیدیۆ.. دایكێك كرمی زیندوو دەرخواردی كچەكەی دەدات

- 3/20/2017 3:09:00 PM 6801 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- دانا تەیب مەنمی 


لە ڤیدیۆیەكی سەیر و نامۆدا دەردەكەوێت دایكێك كرمی زیندوو دەرخواردی منداڵە كچەكەی دەدات.

سایتی میرەر ڤیدیۆكەی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا دەردەكەوێت دایكەكە تەشتێكی پڕ لە كرمی رەشی جوڵاوی پێیە و كرمەكان دەدات بە منداڵەكەی.


كچە بچووكەكە بە تەواوی بێئاگایە لەوەی چی دەخوات و وادیارە دڵخۆشە بۆ قووتدانی كرمە زیندووەكان.

لەكاتێكدا دایكەكە لەپشتی كامێراكەوە دەبینرێت بە هێواشی كچەكەی هاندەدات كرمەكان بخوات و خۆشی كرمێك هەڵدەگرێت بۆئەوەی بیخوات. 

ماوەی پارچە ڤیدیۆییەكە 52 چركەیە و لەو كاتەدا دەردەكەوێت كچەكە لانیكەم پێنج كرم دەخوات.

لە كاتێكی دیكەی ڤیدیۆكەدا دیارە كە دایكەكە هەندێك كرم دەڕێژێتە لای قاچی كچەكەی و دواتر سەیریان دەكات كە دەڕۆن.

كلیپەكە هەرایەكی لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دروستكردووە و ژمارەیەكی زۆر لە بەكارهێنەران پشتگیری ڕەفتارەكانی دایكەكە دەكەن و ئاماژە دەكەن بە جیاوازی كلتوریی بۆ جیاوازی ڕاكانیان. 



یەكێك لە بەكارهێنەران لە كۆمێنتدا نوسویویەتی: "نەفامی رۆژئاوا دەریدەخات- ئێمە ڕانەهاتووین بە خواردنی مێروو و كرم، بەڵام خواردنی كرم و مێروو شتێكی زۆر باوە لەهەموو جیهاندا و زیاتر لە دوو ملیۆن كەس لە جیهاندا كرم و مێروو دەخورێت."

كەسێكی دیكە نووسیویەتی: "تۆ ئەوە دەخۆیت كە هەیە و لەبەردەستدایە. هەركەسێك دەڵێت هەژاریی ڕاستەقینە لە رۆژئاوادا هەیە پێویستە تەماشای ڤیدیۆی لەم شێوەیە بكات."




Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP